تاهیر تۆفیق

ئەی خودا لەم ئاگربارانە

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
179
شەماڵ و زوڵفیان شەڕیانە
جووتێ ساقی لە لێویانە
نازانم خەتای کامیانە
ئەی خودا لەم ئاگربارانە، بارانە، بارانە
یار بەبێ تۆ ماڵم وێرانە، وێرانە، چاوجوانە

قەسەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
دڵم لەگەڵ دڵت جووتە
سەر هەڵێنە جەرگم سووتا
ئەی خودا ڕێگاکەم چەند دوورە، چەند دوورە، چەند دوورە
وەی بەبێ تۆ دڵەکەم زەروورە، زەروورە، زەروورە

لە جەننەت گەر نەبێ گوڵزار و باخ و کێوی کوردستان
ئەبێ جەننەت نەبێژن چونکە جەننەت خاکی کوردانە

قەسەم بەو باڵای چین چینت
بەم ئەگریجەی ژێر پۆشینت
کافر بووم هاتمە سەر دینت
ئەی خودا لەم ئاخر زەمانە، زەمانە، زەمانە
دەردی بێ دەرمان چەند گرانە، گرانە، گرانە