خوداداد عەلی

گیانەکەم مریەم

بە دەنگی: خوداداد عەلی
شێوەزار: سۆرانی
226
دەم شیرین و چاو شیرین گیانەکەم مریەم
بۆچی تۆ لە من تۆراوی چاوەکەم مریەم

هەرچەن ئەنواڕم گیانە بە حوکمی دووربین
نە لەیل دیارە گیانە نە شێوەی شیرین
لە لەیل دیارە گیان نە شێوەی شیرین
دەم شیرین و چاو شیرین گیانەکەم مریەم
بۆچی تۆ لە من تۆراوی چاوەکەم مریەم

ئەو جووتە چاوە گیانە وەسە پیاڵە
ئەینەمە*؟؟؟ بان گیانە زامی سەد ساڵە
دەم شیرین و چاو شیرین گیانەکەم مریەم
بۆچی تۆ لە من تۆراوی چاوەکەم مریەم

نە ماڵم دەوێ گیانە نە گەنجی دونیا
هەر تۆم بۆ خۆش بێت*؟؟؟ گیانە بە تاقی تەنیا
دەم شیرین و چاو شیرین گیانەکەم مریەم
بۆچی تۆ لە من تۆراوی چاوەکەم مریەم
بۆچی تۆ لە من تۆراوی گیانەکەم مریەم


*؟؟؟= ئەو دوو بەشەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس