شەوی ئەستێرە بارانی نیگات هەر لە لام ماوە
نەسیمی عەتری دڵداریت لە دڵدا بەجێ ماوە
دڵ و دیدەم بە یادی تۆ پڕ خوێن و پەرێشانە
هەموو حەسرەت بە دیداری شەوی ئەستێرە بارانە
لەب و خاڵ و سەر و زوڵفت بە دەم باوە پەرێشان بوو
هەسارە و ئاسمان ئەمشەو سەراسەر مات و حەیران بوو