ئیسمائیل ئاغا چەوگالی

دێم دێم

بە دەنگی: ئیسمائیل ئاغا چەوگالی
شێوەزار: سۆرانی
90
هەڵز و بیزای نسێیان ئەی کارگ و کوڕادەی لاپاڵی
لە قریوەی شوان و بێری ئاخ لە دەنگی مەڕ و ماڵی
پۆل بە پۆل دێنە خوارێ بێریی برایم جەلالی
شوان لە دووی مەڕی دەڕوا ئەی خۆش لێ دەدا شمشاڵی
ئەی وەێ دێم دێم دێم و قەولم پێ داوە
ئەی لە چاوی بەد با بەدوور بی شلکە ڕیحانەی ساوا

کاڵەی شەمامە بەندی وە خوری کۆستە کەرێزێ
قەولە دیاریم بۆ بێنێ گیانە گوڵەکەم وا لە تەورێزێ
سێ کەسی پەسەند کردووە
گیانە ئوستانداری تەورێزێ
جەمیلەی شاریکەندی
خەجیلەی قەرەگوێزێ
ئەی وەی دێم دێم دێم و ناگەڕێمەوە
تۆ بڕوانە ڕەنگی زەردم گیانە ساتێک ناحەسێمەوە

مەحەللی نیوەرۆیان ئەی مەڕ دێتە خوار بۆ بێرێ
شوان لە دوای مەڕی دەڕوا چەن خۆش لێ دەدا بلوێرێ
هەرسێکیان شەنگەبێرین فاتم و زوڵێخا و مێرێ
کیژ و کوڕ بە سۆرانی تێکڕا دەیکەن هاوێرێ
ئەی وەی دێم دێم دێم و ناگەڕێمەوە
تۆ بڕوانە ڕۆژەڕەشیی من تاوێک ناحەسێمەوە
ئەی کاتێک ناحەسێمەوە

هەڵز و بیزای نسێیان ئەی کارگ و کوڕادەی لاپاڵی
لە قریوەی شوان و بێری ئاخ لە دەنگی مەڕ و ماڵی
پۆل بە پۆل دێنە خوارێ بێریی برایم جەلالی
ئەی وەێ دێم دێم دێم و قەولم پێ داوە
ئەی لە چاوی بەد با بەدوور بی شلکە ڕیحانەی ساوا

خۆزگە لە دارای دنیا کچێ... من بایە
دڵداریی دیم نەدەکرد تا ماوم لە دنیایە
ئاخرین یارم دەبوو گیانە وەک وێسف و زولەیخایە
ئەی وەی دێم دێم دێم و ناگەڕێمەوە
بڕوانە ڕەنگی زەردم گیانە ساتێک ناحەسێمەوە