حەسەن زیرەک

عەمرەکەم چاوەکەم

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ کرماشان
شێوەزار: سۆرانی
181
ئەرێ ئێوارێ تەگبیر ئەی هاوار سبحەینێ سەفەر
ئەرێ خۆ من ناخۆشم خۆ تۆ وەرە ڕەش ئەسمەر
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و من بە تۆی دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی خۆمت بەقوربان دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ لەو بەندەت ڕزگار دەکەم

ئەرێ ئێوارێ تەگبیر گیان یا وەختی بەیانە
ئەرێ بۆخۆم لە جێژوان چی بکەم دڵ سەرگەردانە
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بە تۆی دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ خۆمت بە قوربان دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی لەو بەندەت ڕزگار دەکەم

ئەرێ ئێوارێ تەگبیر جوانێ گیان سبحەینێ بارە
مەڕۆ پایزەهەوارم خانمەکەم نزیک بە یارە
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بە تۆی دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی لەو بەندەت ڕزگار دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ وەڵڵا خۆمت بەقوربان دەکەم

ئەرێ ئێوارێ تەگبیر درەنگە وەختی پارشێوە
بۆخۆم بە دەم ڕایمووسم جوانە ئەو دەم و لێوە
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بە تۆی دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی لەو بەندەت ڕزگار دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ خۆمت بەقوربان دەکەم

ئەرێ ئێوارێ تەگبیر درەنگە وەختی بەیانی
ئەرێ ئەمن لە جێژوان یارم چووە بۆ کانی
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و من بە تۆی دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی لەو بەندەت ڕزگار دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ خۆمت بەقوربان دەکەم

ئەرێ ئێوارێ تەگبیر ئەی هاوار سبحەینێ سەفەر
ئەرێ خۆ من نەخۆشم بۆ تۆ وەرە ڕەش ئەسمەر
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و من بە تۆی دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی خۆمت بەقوربان دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ لەو بەندەت ڕزگار دەکەم

ئەرێ ئێوارێ تەگبیر درەنگە وەختی بەیانە
ئەرێ بۆخۆم لە جێژوان چی بکەم دڵ سەرگەردانە
عەمرەکەم چاوەکەم تەگبیرە و بە تۆی دەکەم
ئەگەر بمدەیەی ماچێ خۆمت بەقوربان دەکەم
ئەگەر بۆخۆت ڕازی بی لەو بەندەت ڕزگار دەکەم