ئەرێ قوربانت بم چاکی پیرێ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
گەڕەکی مە بە قوڕ گیرێ
پاوانەی لێ جوانە
شەیتان زۆرە و دۆست ناگیرێ
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە گۆشەی چاوی جوانە
چاو دەگێڕم دیار نییە لەیلێم
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
هەڵبەت کۆنی کردووە مەیلم
پاوانەی لێ جوانە
عاشقی ئەستێرەی سیوەیلم
گۆشەی چاوی جوانە
ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گوارەی لە گوێیانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە و گۆشەی چاوی جوانە
فەقیرێک بووم لە دەرکی تۆ
کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
زنجیرپێچم بە زولفی تۆ
گۆشەی چاوی جوانە
بەندەی خودام یەخسیری تۆ
گوارەی لە گوێیانە
ئەرێ وەی کۆڵوانە کۆڵوانە کۆڵوانەی لێ جوانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە گوارەی لە گوێیانە
یارم ئەسڵە مەهابادییە گۆشەی چاوی جوانە