محەمەد ماملێ محەمەد ناهید

خۆم کوڕە کاروانی

بە دەنگی: محەمەد ماملێ و محەمەد ناهید
شێوەزار: سۆرانی
477
ئەرێ ئەو سڵێمانکەندییەی گیانە بەشی بەگزادە
ئەرێ هەمووی بە قوربان جوانێ چاوی سەیزادە
ئەرێ چاوی سەیزادە

ئەرێ من دوور و تۆ دوور بەینێ ببەستین
من دوور و تۆ دوور بەینێ ببەستین
بە فرمێسکی چاو جۆگەل هەڵبەستین

هەر کوێیێ دەچی ئەڵڵا یارت بێ
ئاوەکەی سابڵاغ سازگارت بێ
ئاوەکەی سابڵاغ کچێ سازگارت بێ

جا چۆن شێت نەبم نەدەم بە خۆمدا
چۆن خاکی عالەم نەکەم بە سەردا
حەیفە ئەمن و تۆ دەسمان لێک بەردا

دڵ چۆن شێت نەبێ نەدا بەو کێوی
بۆ زولفی ئاڵی
بۆ زولفی خاوی بۆ ئاڵیی لێوی

بەر دەرگاکەتان شەقامەڕێیە
پرسیم لە دایکت ئەو گوڵە لە کوێیە*

ڕەبی جەغەتوو بدەی بوارێ
دەچمەوە سابڵاغ بۆ خزمەت یارێ

*= ئەم دوو خشتەیە مامۆستا عەزیز شاڕۆخ دەیخوێنێت.