کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینێ بە عام دەچنن هەڵاڵان
عارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەرچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشان
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینێ تێکڕا دەچنن وەنەوشان
عارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن پانیەی کەوشان
کیژێ بێنە ماچت کەم دەبا ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی بێخۆشان*؟؟؟
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەرچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم
فەلەک زانی کە دەشکێ ڕەونەقی بازاڕی مانگ و خۆر
شکاندی پەنجەکەم تا من نەنووسم ئاخ وەسفی ڕوخساری
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینێ بە عام دەچنن هەڵاڵان
عارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم دەرچێ گیانی شیرینم
ئەمان یاڕەبی مەرگت نەبینم
*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "راپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس