شۆڕش مەحموودی

دیسان بارانە و پایزە پایزە

بە دەنگی: شۆڕش مەحموودی
شێوەزار: سۆرانی
95
دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ هەیڕۆ خەرمانەی داوە
تەنیا گوڵی من هاوار مات و شێواوە

هەر من ئاوارەی ئازیز کێو و هەردانم
وێڵ و دەربەدەر هەیڕۆ دڵ پەرێشانم

هەر من بە دوو چاو ئازیز فرمێسک ئەپێوم
هەر من بە دوو چاو هەیڕۆ فرمێسک ئەپێوم
پڕ بە دڵ ئەگریم هەیڕۆ بۆ دڵەی پەشێوم
پڕ بە دڵ ئەگریم وەیڕۆ بۆ دڵەی پەشێوم

دیسان بارانە ئازیز نم نم دایداوە
گوڵ بە گشت جۆرێ هەیڕۆ خەرمانەی داوە
تەنیا گوڵی من هاوار مات و شێواوە

پایزە پایزە، پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش هاتن لە سوێی دڵداران
ئەرێ لە سوێی دڵداران

وەرزی هاتنەوەی کۆچ و کۆچبارە پایز
بۆیە مات و خەمبارە هەر وەک بووکی زیز
پایزە پایزە، پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش هاتن لە سوێی دڵداران
ئەرێ لە سوێی دڵداران

هەوارە و هەوار چۆلە جێژوانگەی یاران
هاوار بە ماڵم کوانێ ئەو خۆشییەی جاران
پایزە پایزە، پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش هاتن لە سوێی دڵداران
ئەرێ لە سوێی دڵداران