خۆم قاسیدی زێرنۆکێم کەسم ئەی دەڕۆم سوبحەی سەحەری
جا دە پێ دەکەم کالۆشان ئەی لە خۆم دەدەم کودەری
دەچمەوە لای بابی زێڕنۆکێ ئەی وەی ئەی حەوت ساڵان بە ڕەنجبەری
خۆم قاسیدی زێڕنۆکێ ئەی دەڕۆم دەچمە خۆشناوان
دەچمەوە لای کاکی زێڕینگەر ئای دەسک دەکەم دراوان
ئای لە بۆ بەرۆکی زێڕنێ کەسم ئەی بەڵکوو هەڵبێنێ چاوان
خۆم قاسیدی زێڕنۆکێ کەسم ئەی دەچمە کن و ئای لەندان
ڕەشماڵێکی بۆ هەڵدەم ئای لە کوێستانی سامڕەندان
زێڕین ببێ ئەی بە بێری ئەی وەی ئەی بۆخۆم بۆی دەبم بە شوان