جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێز و گیانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە
سەیری کەن سەیری کەن سەیری کەن
شاخ و دەشت و شار و گوندم تاوی سەندووە
گۆڕی مەرگی دوژمنانم لێ هەڵکەندووە
پڕ بە دەنگ بانگ ئەکەم سەربەستیم ئەوێ
کوردستانم جێی شێرانە ئەبێ سەر کەوێ
مایەی شانازیمە بسووتێم و نەمێنم
بە ڕووناکی لەشم پەردەی شەو ئەدڕێنم
ڕۆژی ئازادییە، نەک زەبوونییە
ئەی منیش وەک گەلان مافم بۆ نییە؟
بۆچی تاوانە گەر دیلی کەس نەبم؟
یا پلیشاوەیی ژێر هەرەس نەبم
شەرتە ئەگەر وایە بسووتێم و نەمێنم
تاکوو بە خوێن مافی کوردستانم ئەسێنم
جەرگ ئەسووتێ و بۆکڕووزی گەییە ئاسمان
تا لە ئێوە ئاشکرا بێ ئەی هەموو جیهان
مێژوومان چەن *زوحاک* و ماری خستە چاڵ
چەن کەسی کرد بە گوڵ بۆ بەهاری ساڵ
کۆرپەکەم دایکەکەم بێ دەرەتانە
مۆمی هەڵگیرساوە بۆ ئازادی کوردستان
جەژنە جەژنی کوردستانە جەژنی نەورۆزە
بە تیشکی ئاگر ئەنووسم جەژنە پیرۆزە
چاوگی ئاگر هێز و گیانمە
باوەڕی بەرزی کوردستانمە
سەیری کەن سەیری کەن سەیری کەن