وەرە ئەی بولبولەکەی خۆشخوانم
هۆگری خونچەگوڵی باخانم
باخەوان دەنگی نییە نیوەشەوە
دەرفەتە تاکوو بەیانی مەخەوە
بەر لەوەی خونچە کە وا پێ بکەنێ
باخەوان هەستێ لە خەو گوڵ بچنێ!
چڵ بە چڵ شوێن گوڵی هیوا بکەوە
بۆی خەریک بە پەلە کە دوا مەکەوە
هیچ گومانم نییە هەر دەست دەکەوێ
کۆڵنەدانی گەرەکە و ڕەنجی دەوێ
وەرە ئەی بولبولەکەی خۆشخوانم
هۆگری خونچەگوڵی باخانم
باخەوان دەنگی نییە نیوەشەوە
دەرفەتە تاکوو بەیانی مەخەوە
هۆنراوە: عەونی