محەمەد دانیش

خەیاڵی ئاگرین

بە دەنگی: محەمەد دانیش
شێوەزار: سۆرانی
75
دڵم مەستی خەیاڵی ئاگرینە
خەریکی ئاه و ناڵین و گرینە
کە ئاوارە و پەرێشانت نەدیوە
وەرە سەوداسەری عاشق ببینە

ئەمن سەوداسەری عیشقم بزانە
مەلی دڵ بووەتە بەندی ئاو و دانە
بەهاری من دەمێکە تۆم لە لا نێ
بەبێ تۆ نەوبەهاریشم خەزانە

ئیلاهی چاوەڕێی دیداری یارم
پەرێشان و خەفەتبار و هەژارم
نییە چارەم لە چارەی تۆ زیاتر
بکە ڕەحمێک بە حاڵم دەردەدارم
دڵم مەستی خەیاڵی ئاگرینە
خەریکی ئاه و ناڵین و گرینە