هۆمەر دزەیی ‌

چاوەڕوانی

بە دەنگی: هۆمەر دزەیی ‌
شێوەزار: سۆرانی
133
من هەتا مابم هەر چاوەڕێتم
نائومێد نابم هەر چاوەڕێتم
تا دێیتەوە لام ئەتگرمە باوەش
تێر تێر هەڵئەمژم لێوی تەڕی گەش
باوەڕت هەبێ بە هەستی دڵم
من هەنگەزەردە تۆ سوورەگوڵم
لە هەر کوێیە بیت من بۆنت ئەکەم
خوا وای نووسیوە حەزت لێ ئەکەم

لە قاسەی دڵما کلیل دراوی
کلیل ون بووە لەوێیت تا ماوی
کلیل ون بووە لێی نایەیتە دەر
هەتا پێکەوە ئەنێینەوە سەر

دەبا تێپەڕن ڕۆژگار و شەوگار
مانگ نێنە ئەژمار ساڵ ببنە هەزار
خۆ چاوەڕوانی هەر ئەبڕێتەوە
خۆ ڕۆژێک هەر دێ بگەڕێیتەوە
هەنگی ئەبینی هەر چاوەڕوانم
پەنجە دادێنی بە ناوچەوانم
باسکت وەردێنی بە مل و شانم
بە ئاخ و ئۆخەی ناخم ئەدوێنی

تا هەتایەش بێ هەر چاوەڕێتم
دەس بە چەناگە چاو هەر لە ڕێتم
هەتا دێیتەوە جووت ئەبینەوە
تا دنیا مابێ لێک نابینەوە
هۆنراوە: هۆمەر دزەیی