ئەی بەلار و بەلار و بەلارەوە
مەمکۆڵەت شەکرەسێون بە دارەوە
هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم
مەمکەکەت هەنار کێلی قەبرم بێ
زولفەکەت پەرژین شەو لە دەورم بێ
ئەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم
مەمکۆڵەت هەنار هەناری ساوە
بەینەڵڵا خۆش و مەیخۆش پڕ ئاوە
هەی بەلار و بەلار و بەلارەوە
مەمکۆڵەت شەکرەسێون بە دارەوە
مەمکۆڵەت هەنارن هەناری بانە
بچووک و جوانن وێنەی فینجانە
هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم
مەمکۆڵەت هەنار هەناری سەردەشت
جووتە کوڵمەکەت وەک سێوی بەهەشت
هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم
مەمکۆڵەت هەنار مزرە مەیخۆشە
مەردی خودا بە و بە منی بفرۆشە
هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم
مەمکۆڵەت هەنار هەناری ڕازە/ڕەزە*؟
وێنەی شەمامە دوور/دوون*؟ لە سەرتەرزە
هەی بەلار و بەلار و بەلارت بم
فیدای مەمکۆڵەی گوڵ هەنارت بم
*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس