ئاخ نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەوایە
عیلاجی دەردم نایە بە حەکیمی دنیایە
خۆم و دڵەکەی کۆستکەوتووم کەوتمە داوی لەیلایە
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە، ئاوڕی لێ نەدامەوە
لە نەخۆشخانەی سابڵاغ بێ دوکتۆر دەتلامەوە
زۆر نەخۆش بووم کەژاڵ گیان نەکرا بێی بە لامەوە
بەو گوارەی بە گوێتەوە وەختە سوێم بۆت بێتەوە
سینگیت بەفری قەندیلی بە شنەی با دەتوێتەوە
یارم چووەتە سەفەرێ دوعام بۆ بکەن بێتەوە
ئاورێک لە جەرگم بەربوو بە کەس ناکوژێتەوە
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوڕی لێ نەدامەوە، ئاوڕی لێ نەدامەوە
لە نەخۆشخانەی موڵکی بێ دوکتۆر دەتلامەوە
زۆر نەخۆش بووم کەژاڵ گیان نەکرا بێی بە لامەوە