ساقییا بادەم بۆ تێکەن کە ڕۆحم غەرقی خەمێکە
کە دەمبینی داگیرساوم دڵ سووتاوی چاوجوانێکە
ئیمشەو سەبرم تەنیا پێکە دنیا هەمووی شەرابێکە
ساتێ نەکەی لەبیرم کەی توخوا هەر مەی بێنە و تێکە
پێکی بۆ ئەم چاوە جوانە کە چیرۆکێ عەشقێکە
تێکە دڵم پڕ لە ژانە کە هەر نیگای دەردێکە
ساقییا بادەم بۆ تێکەن
جێم بۆ ڕاخەن لە مەیخانە کە دڵ شاهی سەرخۆشانە
وەرن دەوری مێزم بگرن ئیمشەو کۆڕی دڵدارانە
ساقی بێنە ئەو پێکانە هەڵیاندەم بۆ ئەو چاوانە
بێنە خەمم بە مەی بشۆم کە مەی دەرمانی دڵانە
بە خەیاڵی ئەو چاوانە کە دڵم شەیدایانە
هی ئەو نازدارەی کوردستان کە بۆ من هەموو ژیانە
جێم بۆ ڕاخەن لە مەیخانە