ئەرێ تۆ چرای نەوتی ئەی هاوار من ئاگربەدەست
جوانێ گیان من ئاگربەدەست
کاڵێ تا ئاوڕم داوە ئەی هاوار دڵ بڵێسەی بەست
ئەی دیدەم دڵ بڵێسەی بەست
ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە
ئاخ هەوای بارانەی تازە
لە بەرت زەحمەت نەبێ ئاخ تەشریف بێنە دەروازە
ئەی تەشریف بێنە دەروازە
ئەگەر کاکت لێی پرسی ئاخ بڵێ برامە و سەربازە!
ئاخ بڵێ برامە و بێنازە!
ئەرێ ئەگەر حەز دەکەی ئەی هاوار قیامەتت بێ
ئەی دیدەم قیامەتت بێ
جوانێ دڵەکەی منت لە کنە
ئەی دیدەم ئامانەتت بێ
ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی تازە
ئاخ هەوای بارانەی تازە
لە بەرت زەحمت نەبێ جا تەشریف بێنە دەروازە
ئاخ تەشریف بێنە دەروازە
ئەگەر هات لێیان پرسی جا بڵێ برامە و بێنازە
ئاخ بڵێ کاکمە و سەربازە
ئەرێ دینت لێ کردووم ئەی جوانێ بە ئیمانەوە
دیدەکەم بە ئیمانەوە
گیانە ڕێم نێ هەڵیگرم جوانێ گیان بە جێ و بانەوە
ئەی دیدەم بە جێ و بانەوە
ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای چۆمی مەجیدخان
ئاخ هەوای چۆمی مەجیدخان
لەسەر باڵاکەت جوانێ با بمکەن تیرەباران
ئەی با بمکەن تیرەباران
بێژن وە گوڵاڵەسوورەکان سەر دەرنەهێنن لە خاک
چونکوو دڵەکەی من کەسم های نیشتووە غەمناک
ئەگەر نەکەرۆ ڕوحمێک بە حاڵم
بە مەیلت قەسەم کەسم های وێرانە ماڵم ئەی گیان
ئەرێ چ خودابەردارە ئەی هاوار غەرقم کەی لە غەم
ئەی دیدەم غەرقم کەی لە غەم
گیانە ڕوحمی خێرت بێ جوانێ گیان یان زۆر و یا کەم
ئەی دیدەم یا زۆر و یا کەم
ئەی بارانە و بارانە ئەی هەوای بارانەی کۆنە
جوانێ جارێک ناپرسی ئەی بڵێی هەواڵت چۆنە
جا بڵێی ئەحواڵت چۆنە