جەمال موفتی

گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم ١

بە دەنگی: جەمال موفتی
شێوەزار: سۆرانی
396
گیانە لە عەشقت سووتا هەناوم
دڵداری تۆمە من چارەم چییە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

جەمیلەی چاوجوان تۆی هێزی گیانم
تۆخوا وەرە لام زۆر پەرێشانم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

لە دونیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

جەمیلە چاومەست شازدە ساڵییە
لە ئەوینداریت حاڵمان حاڵ نییە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

باڵاکەت بەرزە بەقەد چنارێ
کێ تۆی عاجز کرد بەردی لێ بارێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم