جار بە جارێ بانگم ئەکەی ناوی شێتیم کە لێ ئەنێی
شادمان لە خۆشییا وا ئەزانم ناوم ئەنیی
لەو ڕۆژەوەی تۆم ناسیوە بووی بە مۆم و چرای بەختم
هەرکە ناوی تۆ ئەهێنم ئاسان ئەبێ کاری سەختم
ئەزانی من و تۆ چەندە ڕۆژانی ناخۆشمان دیوە
هەرگیز چۆکمان دانەداوە و عەشقەکەشمان نەبازیوە
بیرتە گیانە پێت ئەوتم عاشق گەر شێت نەبێ نابێ؟
ئەوەندەی من لە تۆ ڕازیم خوا سەد هێندەت لێ ڕازی بێ