بەرهەم حەسەن

هۆ کچەکە

بە دەنگی: بەرهەم حەسەن
شێوەزار: سۆرانی
101
هۆ کچەکە ئەم غوربەتە بە تەنیا قەت بەڕێ ناکرێ
دەستت بێنە بیکە ملم باغی هیوام وا گوڵ ناگرێ
سەرفراز بی کە تۆ فێری دنیای هیوا و حەزت کردم
بڕوا بکە گەر تۆ نەبای لەمێژەوە من ئەمردم

لە یاد ناچن ئەو شەوانەی کە وەک مۆم و پەپوولە بوون
جێژوان گەرم و عەشق واڵا هەر لە شیعر و ئاواز ئەچوون
ئەو شەوانەم پڕ لە جوانی و دەسبازی بوون تا بەیانی
نەمئەزانی چیت بۆ بڵێم شیعر، پەخشان یا گۆرانی

ماڵد ئاوا، ئاوارەییم لە ناو چاوتا ون کردووە
هێندە نەرمی هێند نیانی دڵی منت هۆگر بووە
بۆیە تا هەم ئاواتخوازم بەم تەمەنە و بە شنەی بای
ئەڵێم داخم هەر ئەو داخە ڕۆژێ زووتر بمناسیبای