عەلی مەردان

پەرچەم و ئەگریجە (نازیلێ)

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
439
ئەم پەرچەم و ئەگریجە هەموو دوژمنی دینە
ئەو زولف و ڕووخەت ئافەتی سەر ڕوویی زەمینە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکە خاسە کەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەکەی کانی کەوێ

عەشقت لە دڵم سابیتە نەک عاریزە قوربان
وەک توڕڕەیی شاهان کە لەسەر ڕوویی نگینە
نازیلێ لێرە لەوێ باریکە خاسە کەوێ
هەر ئێستێ ماچم ئەوێ
نایخەمە نیمەشەوێ
بە شێخەکەی کانی کەوێ

دڵ بۆتە کەباب بۆ مەزەیی دیدەیی مەستی
قوربان لەوە مەعلوومە کە لێوت نمەکینە