حەسەن زیرەک

بە دیناری

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
64
چاو و ئەبرۆت لە یەک زیرن/ تیرن*؟
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
میسلی شاهان بە تەگبیرن
دە وەرە دەی دەی بە دیناری
دەی دەی دەی دەی بە دیناری

ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
جوانی کورتێ بە دیناری
بۆچ لێم زیزی نامدوێنی
دە وەرە دە وەرە بە دیناری
بە دیناری و بە دیناری
چەن عەنتیکە و مەزەداری
نەجیمەیان برد وەی لەبۆ شاری

ئەرێ بۆچ لێم زیزی زولف خاوی
ئاخ دەڵێن گولە لێیداوی
بشکێ دەستی کوێر بێ چاوی
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
چەن عەنتیکە و مەزەداری
نەجیمەیان برد وەی لەبۆ شاری

ئەرێ هەرچەند دەکەم فکر و خەیاڵ
تەخمین دەڵێ ناژی ئەمساڵ
بۆ تۆ مردم کچێ پرتەقاڵ
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
چەند عەنتیکە و مەزەداری
نەجیمەیان برد وەی لەبۆ شاری
دە وەرە دەی دەی بە دیناری

دەمەوێ ڕۆژێ بتبینم
با دەرچێ گیانی شیرینم
کورتێ تۆ دەستم دەستۆکە
تاقانەی مەرگت نەبینم
دە وەرە دەی دەی بە دیناری
چەند عەنتیکە و مەزەداری
نەجیمەیان برد وەی لەبۆ شاری

ئەرێ لێم گوم بووە کەو و کەوباڕ
لێم گوم بووە کەو و کەوباڕ
کۆترە کچێ لە سیلەی جاڕ
ماڕە لە یارم یاد دەکەم*؟
تووشت بم من لەو ڕێی بازاڕ
چاوەڕێت دەکەم کچێ جوانە
تووشت بم من لە ڕێی بازاڕ
دە وەرە دەی دەی بە دیناری
چەند ئەنتیکە و مەزەداری
نەجمیەیان برد لەبۆ شاری
مالمی جووان بووی بە زاری

*؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس