حەسەن زیرەک

بە دیناری

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
140
چاوت ڕەشن ئەبرۆت بە گۆت
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
تۆ ئەو خاڵانەی دەورەی لیمۆت
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
دایکت ماچ کەم یان هەر بۆخۆت
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
بە دیناری بە دیناری
چەند عەنتیکە و مەزەداری
دەرمانی دەردی بیماری
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری

چاوت جوان ئەبرۆت قەیتانە
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
سینگ دووکان مەمکت فینجانە
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
یاری منە و خانومانە
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
بە دیناری بە دیناری
چەند عەنتیکە و مەزەداری
دەرمانی دەردی بیماری
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری

سولەیمانیم شاری کۆنە
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
لێی دەخوێنێ سەقر و سۆنە
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
توخدا یارم کەیفت چۆنە؟
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری
بە دیناری بە دیناری
چەند عەنتیکە و مەزەداری
دەرمانی دەردی بیماری
ئەی وەی وەی وەی بە دیناری

ئەو چاوانەی میسلی بازن
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری*
دەرمانی دەردی بیماری
ئەی وەی ئەی وەی بە دیناری

بە گۆت: جوڵە، برۆ هەڵتەکاندن.

*= وەک دیارە فایلەکە لێرەدا دەپچڕێت، تکایە ئەگەر کەسێک فایلی تەواوتری لەکنە لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" ئاگادارمان بکاتەوە.
زۆر سپاس