گیانا لە عەشقت سووتا هەناوم
دڵداری تۆمە من چارەم چییە
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
کیژەکەی کیژەکەی کا فرۆش
تۆی هێزی گیانم
تۆخوا وەرە لام
زۆر پەرێشانم
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
کیژەکەی کیژەکەی کافرۆش
دەردم نازانی
بۆ تۆیە پیشەم
شێعر و گۆرانی
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
چاوان ئەگێڕم ئاخ هەڵدەکێشم
لە دوای باڵاکەت بۆیە خەم کێشم
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە
چاوم پڕ خوێنە ئەفڕێ هەناوم
چەندە بێ ڕەحمی من وا نەماوم
لە دنیا هەر تۆی ژیان و خۆشیم
دڵم مەشکێنە دڵ پڕ لە ژانم
کیژەکەی کافرۆش شازدە ساڵییە