سەعدون کاکەیی

خاڵۆ

بە دەنگی: سەعدون کاکەیی
شێوەزار: سۆرانی
66
گیانە پێم مەڵێ خاڵۆ پێی ئەبم دڵگیر
پێم مەڵێ خاڵۆ پێی ئەبم دڵگیر
پێم مەڵێ مامە لێم ئەدەی بە تیر
هەرچەندە شێوەم لە خاڵۆ ئەچێت
چی بکەم ئەی لەیل دڵ ڕازی نابێت

ئەرێ خاڵی لێوەکەت چەتیو ورشەی گوارەکەت
وەڵا هێزی لێ بڕیوم چەتیو لەنجە و لارەکەت
ئەمان هێزی لێ بڕیوم خاڵۆ لەنجە و لارەکەت
ئەمان ئەمان... یار ئەمان
لێوی ئاڵ و چاوی جوان
چاوگەلی مەست یار خواردوومیان
خاڵی وردەڕەش کوشتوومیان

ئەرێ کۆڵوانە لە کۆڵ وەڵا ڕانە و ڕان ئەکات
ئەمن وام لە غەریبی خاڵۆ جەرگم ژان ئەکات
ئەمن وام لە غەریبی چی بکەم جەرگم ژان ئەکات
من ئەزانم خۆت نازانی چەنێ جوان و میهرەبانی
ناگەن بە جوانی چاوێکت کچانی ڕووس و ئەڵمانی
هەتیو لە دڵ مەگرە غەمێ، مناڵم تازە دەتگەمێ
نەمرم ماچێکت دەدەمێ دەتکەم بە کوڕی عالەمێ
دەتکەم بە کوڕی ئەو عالەمەی