محەمەد ماملێ

باران بارانە ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
53
هەی داد هەی بێداد سیاتاڵە خۆم
بێ ساقی و بێ مەی بێ پیاڵە خۆم
باران بارانە ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم لە ڕێی تەورێزە

ڕەنگزەردی خەزان خەتای پایزە
ڕەنگزەردییەکەی من دووریی ئازیزە
باران باران دەبارێ باران
لە چی دەگەڕێی لە گوڵی بەهاران
هەتا ئێواران

چاوت ئەستێرە ڕوو لە کۆ دەکا
ئەو دڵەم وەسوەسەی باڵای تۆ دەکا
باران بارانە نم نم تەڕمی کرد
چاوی چاوجوانێ لە دین دەرمی کرد

ماڵێک باری کرد نەگەیمە کۆچی
حەزم لێ ناکەی جنێو مەعنای چی؟
باران بارانە هەور و بارانە
ساتێک نەتبینم ماڵم وێرانە
دڵ سەرگەردانە