دەردێکی دامێ دەرمانی نەکرد
شەماڵ بە بەفری کوێستانی نەکرد
کوێستانی نەکرد یار
باران بارانە سەحرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
وەرگەڕام لە دین یار
بەسمان لێ بگرە سەرە سوبانی
لە من ماڵی زۆر لە تۆ جوانی
لە تۆ جوانی یار
باران بارانە ڕێزە بە ڕێزە
دایمە چاوێکم لە ڕێی تەورێزە
لە ڕێی تەورێزە یار
دەم قەند و لێو قەند گشت گیانت قەندە
تۆ قەندفرۆشی قەند کیلۆی چەندە؟
قەند کیلۆی چەندە یار
باران بارانە دەبارێ باران
لە چی دەگەڕای، لە گوڵی بەهاران
هەموو ئێواران یار
هەر دێت و دەڕوا مۆڕەم لێ دەکا
یاری چل ساڵە حاشام لێ دەکا
حاشام لێ دەکا یار
باران بارانە دەبارێ باران
لە چی دەگەڕای لە گوڵی بەهاران
هەموو ئێواران یار