ئیبراهیم قادری

وەی وەی لەبەر نازی تۆ

بە دەنگی: ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
67
چاوی دە تۆم چاون
چاوی لە تۆم چاون
بە کلێی ڕەش پێوراون
لاویان بۆ نەماون
هەی هەی لەبەر نازی تۆ
لاویان بۆ سووتاون
لەبەر چاوی جوانی تۆ
لەبەر ئیشوە و نازی تۆ

چاوی دە چاو نەرمان
هەڵنایەن لە شەرمان
ئەی پڕن لە کل و دەرمان
هەی هەی لەبەر نازی تۆ
ئەی پڕن لە کل و دەرمان
لەبەر چاوی جوانی تۆ
لەبەر ئیشوە و نازی تۆ

ئەی دەڕۆم ڕێم نەدیوە
بەفرم لێ باریوە
هەی هەی لەبەر نازی تۆ
یارکۆڵەم غەمڵیوە
لەبەر چاوی بازی تۆ
ئەی لەبەر ئیشوە و نازی تۆ

بریا نەمدیبایە
دەمدی ناسیبایە
ناسیم یارم بایە
وەی وەی لەبەر نازی تۆ
ناسیم یارم بایە
لەبەر ئیشوە و نازی تۆ
لەبەر چاوی جوانی تۆ

ئەو *؟ مەنگوڕان
ئەی لە دۆڵ و خڕان
قاتڵن بۆ کوڕان
هەی هەی لەبەر نازی تۆ
قاتڵن بۆ کوڕان
ئەی لەبەر چاوی جوانی تۆ
ئەی لەبەر ئیشوە و نازی تۆ

*؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن هەرچەن بەپێی گوتنی گۆرانیبێژانی دیکە دەبێت "ڕەشماڵەی" بێت.