ئیبراهیم قادری

ئای دوکتۆر

بە دەنگی: ئیبراهیم قادری
شێوەزار: سۆرانی
52
دوکتۆر حاڵم پەشێوە
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
ماچ کەم باری ئەو لێوە
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر
ئای باوەڕی بە من ناکا
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
بۆی ویشک بووم بە پێوە
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

ئەرێ نەخۆشم دەردەدارم
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
دەردەکەم بێ دەوایە
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
سەری خۆم هەڵگرت ڕۆییم
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
بۆ کێو و بۆ مەزرایە
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر

ئای کەوتوومە خەستەخانە
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
دەمرم دەردم گرانە
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر
ئای مەکەن مەنعی گریانم
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
عاشقم بەو چاوە جوانە
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

ئەرێ شێتم بووم بە دێوانە
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
سەد ماشەڵا چەند جوانە
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
ماچم کرد ئەو لێوانە
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
بە دزی و بە مەحرەمانە
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر

ئای سەفەریم بۆ گەرمێنێ
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
بە چاوانی نامدوێنێ
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر
ئای ڕازیم بە ماڵی دنیا
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
ئیمانم لێ نەستێنێ
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

ئەرێ نەخۆشم دەردەدارم
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
تەبم گەیوەتە چلی
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
هەموو تەسدیقی بۆ بکەن
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
دەستی بۆ بدەن لە ملی
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر

ئای کەوتوومە خەستەخانە
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
عاشقم بەو چاوە جوانە
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر
خۆشە ماچی کوڵمانی
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
حەکیمە و *؟
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

ئەرێ نەخۆشم دەردەدارم
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
دەردەکەم زۆر گرانە
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
یاخودا بەدکار ڕووسیا بێ
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
بۆ خاتری ئەو قورعانە
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر

دەوای دەردی بیمارم
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
قەولە ببێ بە یارم
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر
خۆشە ماچی کوڵمانی
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
پێی چا دەبێ ئازارم
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

ئەرێ نەخۆشم دەردەدارم
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
دەردەکەم بێ دەرمانە
ئای دوکتۆر ئای دوکتۆر
وەباڵت بۆ دەکێشم
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر
عەیبی تێدا نییە جوانە
ئای دوکتۆر گیان دوکتۆر

هەستە با بڕۆین دوو بە دوو
ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
جوانی خودا جوان کردوو
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

ئای دوکتۆر... یاڵڵا دوکتۆر
ڕۆی و لە دەستم دەرچوو
ئای دوکتۆر یاڵڵا دوکتۆر

*؟= ئەو بەشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرته هەڵە" بۆمانی بنووسن.
سپاس