ناسر ڕەزازی

دەنا کورتێ چت لێ کردم

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
336
بەرانبەرم دا مەنیشە
جەرگت دەرهێنام لە ڕیشە
گیانە ئەو دەردەی لە تۆوە لە منیشە
دەنا کورتێ چت لێ کردم
بەبێ تاوان دیلت کردم

هەرچەند فکرانی لێ دەکەم
ئەوساڵ سەرم خەلاس ناکەم
دەڵێن لێم زیزە لەیلەکەم
دەنا کورتێ چاوت جوانە
بۆ لێم دەگری بەهانە

هەرچەند دەکەم ڕا و ڕایە
گەوهەرم کەوتووە دەریایە
بە سەد غەواس بۆم دەرنایە
دەنا کورتێ چت لێ کردم
بەبێ تاوان دیلت کردم

یاخودا هەر وا گەرد و تۆز بێ
دەسرۆکەی لە ملان ئاڵۆز بێ
لەیلا جەژنەکەت پیرۆز بێ
دەنا کورتێ چت لێ کردم
جێژنەش رۆی بۆ خوڵکت نەکردم؟