ئاخ بەردە بەردە سا بەردە
دە بڕۆ دەستم لێ بەردە
بەسیەتی چیت لێم ئەوێ؟
ژینم هەر ئاخ و دەردە
ئاخ و دەردە
ئاخ ئەو قورعانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا بۆ مزگەوتت بردەوە
بۆخۆت کەیفم بۆ دەکەی بە گەردنی زەردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردۆ بە هەناسەی سەردەوە
هەی سەردەوە
بەردە بەردە سا بەردە
دە بڕۆ دەستم لێ بەردە
بەسیەتی چیت لێم ئەوێ؟
ژینم هەر ئاخ و دەردە
ئاخ و دەردە
دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەراب لە شێخان
دە بڕۆ لە من حەرام بی هەر وەک شەراو لە شێخان
هیچ قەولی ڕاستت نییە غەیری درۆ و تەفرەدان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاستی وەرە کەوان
وەرە کەوان
بەردە بەردە سا بەردە
دە بڕۆ دەستم لێ بەردە
بەسیەتی چیت لێم ئەوێ؟
ژینم هەر ئاخ و دەردە
ئاخ و دەردە
خەم و دەردی زەمانە پیری کردم برا گیان وشک و بێ زەوقم
خەم و دەردی زەمانە پیری کردم وشک و بێ زەوقم
کە شاعیر وشک و بێ زەوق بوو لە ناو خەڵکی دەبێ لاچی
ئازیز ئاخ ئەمان ئەمان
دەتفەرموو بۆ تۆ نابم چۆنی دەڵێی تا وا بم
کەوتوومە وڵاتی غەریب بە یادی تۆوە مابم
ڕەبی کۆستی دڵ کەوێ گەر ساتێ لێت جودا بم
لێت جودا بم
بەردە بەردە سا بەردە
دە بڕۆ دەستم لێ بەردە
بەردە بەردە سا بەردە
دە بڕۆ دەستت لێ بەردە
بەسیەتی چیت لێم ئەوێ؟
ژینم هەر ئاخ و دەردە
ئاخ و دەردە