مەرزیە فەریقی

عەزیزم گوڵەکەم

بە دەنگی: مەرزیە فەریقی
شێوەزار: سۆرانی
332
ئەرێ ئەو باڵا بەرزەی جوانێ خوا بە تۆی داوە
وەڵا مەینەتی دنیا ئازیز هەر بۆ من ماوە
عەزیزم گوڵەکەم مەچۆ مەتۆرە لە لام
دەزانی کە بە داوی ئەوینی تۆ موبتەلام

ئەرێ خۆ تۆ خۆت فەرمووت جوانێ من بێوەفا نیم
ئەرێ خۆ تۆ خۆت فەرمووت ئازیز من بێوەفا نیم
وەڵا بێوەفاییەکەت وەڵا بە چاوی خۆم دیم
ئازیز بێوەفاییەکەت وەڵا بە چاوی خۆم دیم
عەزیزم گوڵەکەم مەچۆ مەتۆرە لە لام
دەزانی کە بە داوی ئەوینی تۆ موبتەلام

ئەرێ ئەو باڵا بەرزەی جوانێ خوا بە تۆی داوە
ئەرێ ئەو باڵا بەرزەی ئازیز خوا بە تۆی داوە
وەڵا مەینەتی دنیا ئازیز هەر بۆ من ماوە
عەزیزم گوڵەکەم مەچۆ مەتۆرە لە لام
دەزانی کە بە داوی ئەوینی تۆ موبتەلام