تاهیر خەلیلی

حەیران و گۆرانیی گەوهەرێ

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
38
*کورە دەبا لە پردێدا دڵم دەرخەم
لە حیرانان لە حەیرانان دەرخەم
ئەی لەو بەندەم لێ ڕاوەستن
دەبا بەندێ لە بەندێ کوردان دەرخەم

ئەوە دەڵێ کاڕە کاڕی مەڕ و هۆی شوان*؟
پۆل پۆل دێنە خوار بە تەرزێکی جوان
لە دامێنی شاخ زۆر باسەفایە
شوان لە پێشەوە مێگەڵ بە دوایە
جا ئەوجارە شوانە لە تەگبیرایە
مێگەلی ئەوڕۆی لە کوێ ئاودایە
ئای لە من حەیرانێکی کوردی ئاخ

کوڕە دەبا بە برای خۆم بڵێم حەیرانان نازانم
بەڵام دەردی کوردە و با بە حیرانان بناڵم
کوڕە بولبولم، بولبولی نێو دامێنی ئەو چیا و شاخ و داخ و کەنارم
ئای لە من حەیرانێکی کوردی ئاخ

جا وا دەڵێت شوانە لەوەتانی خۆی فەرموویە سەیری ئەو *؟
نە وەڵڵا بۆ خاتعوزارە زۆر باسەفایە
کۆچکەئاورێک ساز کەم
ئاور بکەمەوە
چایەک ساز کەم و خۆم حەسێنمەوە
شمشاڵێ بێنم بیڕازێنمەوە

ئەوە شوانە فەرموویە شمشاڵێ بێنن بیڕازێنمەوە
بێریان*؟ سەرخۆش کەن بیلاوێننەوە
بێری پەیدا بوون بۆ خاتعوزاران
سەیری شوانیان کرد دەست بە شمشاڵە
*؟ برای بابم شیرمەشکیان دانا
*؟ شوانە
*؟ بەهارێکی خۆش
نەورۆزت پیرۆز ئەی شوانی سەرخۆش
دەنگی شمشاڵت دڵ بەجۆش دێنێ
برای بابم هەزار *؟
ئای لە کوێوە بناڵێنم*

گەوهەرێ ماڵم گەوهەرێ
سنگت باغی کەوسەرێ
خۆشترە لە ئاوی زمزم
وەی وەی حەجاجی دەچنە سەرێ

خۆ من کوێستانی لەند نیم
بێنم کارگ و ڕێواسان...

*= بەداخەوە بەشی حەیرانۆکمان بۆ ساغ نەبووەتەوە و هەروەها فایلی گۆرانییەکەش ناتەواوە، ئەگەر کەسێک دەتوانێ دەقەکەمان بۆ ساغ کاتەوە یان فایلی تەواومان بۆ بنێرێ لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" یان "پێوەندی"ی ماڵپەڕ ئاگادارمان بکاتەوە.
زۆر سپاس