ژیان وەرزێکە کورت یا درێژە
تۆوی خەبات و چاکە بڕێژە
ئەوەی پشت لە گەل هەڵکا و نەیناسێ
تۆ بەردی تۆڵەی لێ بهاوێژە
دەستی زۆرداران قەت ناگاتە سەر
داری دوژمنان قەت ناگاتە بەر
کە گەل خرۆشا لە هەموو لاوە
سوپای دوژمنان قوڕ ئەنێتە سەر
ژیان وەرزێکە کورت یا درێژە
تۆوی خەبات و چاکە بڕێژە
*؟ شاری کپ و مات
لاوان *؟ خوێن بوو بە خەڵات
ئەژنۆی دوژمنان وا کەوتە لەرزە
سەرلەنوێ خوێن بوو بە گوڵی خەبات
ژیان وەرزێکە کورت یا درێژە
تۆوی خەبات و چاکە بڕێژە
ژیان وەرزێکە کورت یا درێژە
تۆوی خەبات و چاکە بڕێژە
ئەوەی پشت لە گەڵ هەڵکا و نەیناسێ
تۆ بەردی تۆڵەی لێ بهاوێژە
*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس