تاهیر خەلیلی

چاوی جوان جوانن جوان

بە دەنگی: تاهیر خەلیلی
شێوەزار: سۆرانی
57
چاوی جوان جوانن جوان
جوانترین دەستکاری خوان
چاوی جوان جوانن جوان
جوانترین کرداری خوان
هەرچەند چاوم گێڕا لە نێو چاوانی
تێڕ تەماشای چاوی نەبووم بە جوانی*؟
شەماڵ هات و دای لە زولفی ڕەشماری
کوشتمی کەوتمە نێو چاڵی زەنەخدانی

چاوی جوان جوانن جوان
جوانترین دەستکاری خوان
جوانن جوان چاوی جوان
جوانترین دەستکاری خوان
کاتی چاوی جوان دەبینم بە مەستی
پێی خۆش ئەبم وەک *؟ ئەلەستی
ئەو چاوانە ئەوەندە قووڵ و مەسن
خۆی بە تەنیا هەزار گۆرانی و بەندن

چاوی جوان جوانن جوان
جوانترین دەستکاری خوان
جوانن جوان چاوی جوان
جوانترین دەستکاری خوان
چاوی جوان جوانن جوان
جوانترین دەستکاری خوان
بووم بە چاوان بۆ چاوە جوانەکانی
تا ڕزگار بم لە بەندی چاوەکانی
دوو چاوانی ڕەشی جوانی قەترانی
بوون بە لافاو پەیڤ*؟ و شیعر و گۆرانی

کاتێ چاوی جوان دەبینم
تینوو و مچورک و تەزینم
هەوڵ مەدەن*؟ بۆ هەڵبەستێ
گڕ لە گشت گیانم هەڵبستێ
ئەویش شیعرێ تێکەڵ ئەوین بێ
تیشکی وەکوو ئاگرانێ*؟ بێ
ئەویش شیعرێ تێکەڵ ئەوین بێ
تیشکی وەک ئاگر ئەدا تین
نازانی چاو چیم لێ دەکا
ڕەنگ بێ هیچکەس باوەڕ نەکا
گشت گیانم ئەتوێنێتەوە
سەرلەنوێ دەبووژێنێتەوە

*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس