شێتان شێت دەبن هەی دەچنە لای شێخان
ئەمن شێتی تۆم
ئەمنیش شێتی تۆم هەی بۆت کەوتمە کێوان
ئامین و ئامین هەی ئامینە شووشە
ڕۆژێ لێم دوور بی هەی دڵەکەم مەخشووشە
ئەو کچە لەو ماڵە هەی خۆی دا نیشانم
ئاوری پێ نەبوو
ئاوری پێ نەبوو هەی سووتاندی گیانم
ئامین و ئامین هەی ئامینە شووشە
ڕۆژێ نەتبینم هەی دڵەکەم مەخشووشە
دەترسم بمرم هەی بە گڵ دامپۆشن
هیچ خۆشیم نەدی
هیچ خۆشیم نەدی هەی لە دنیای ڕۆشن
ئامین و ئامین هەی ئامینە شووشە
ڕۆژێ نەتبینم هەی دڵەکەم مەخشووشە
لێرە مەمنێژن هەی خاکەکەی سوورە
بمبەن بۆ بۆکان وەی نێوم مەنشوورە
ئامین و ئامین هەی ئامینە شووشە
ڕۆژێ نەتبینم هەی دڵەکەم مەخشووشە
ئەو چاوانەی هەی تۆ ڕشتووتە
حەو برای بابم خۆ تۆ کوشتووتە
ئامین و ئامین هەی ئامینە شووشە
ڕۆژێ نەتبینم هەی دڵەکەم مەخشووشە