دەس لە دەس یەکدا ئەی لە داوێنی کێو
هەڵچووە بە مندا ئەی هەر وەک داری مێو
هەر وەی بارانە هەی نم نم دەباری
دەیدا لە گۆنای ئەی ناسک و نازداری
دەس لە ناوی دەس ئای بزە لە لێوان
با پڕ لە گوڵ کەین هەی پەرژین و نێوان
ئەرێ دیسان بارانە هەی نم نم تەڕمی کرد
هاڕەی لەرزانە ئای لە دین دەرمی کرد
دەس لە دەس یەکدا ئای دەڕۆین بە بێخەم
دیسان هێناویە ئەی هەور و هەڵا و تەم
ئەر وەی بارانە هەی باری بە ڕووتدا
تۆ ڕوو لە کوێ کەی ئەی من دێم بە دووتدا