عارەقی دەستی ئەسمەر بێ خانباجی
ژەهری ئەژدیهای حەو سەر بێ گوڵباجی
دەیخۆمەوە قەستەسەر بێ گوڵباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی بڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێم بدە تۆریان یانی چی
هانێ خەنجەر لێم بدە زیزبوون مەعنای چی
عارەقی دەستی ئەسمەر بێ خانباجی
لێم بووە بە ئاوی کەوسەرێ گوڵباجی
دەیخۆمەوە چم بەسەر دێ گوڵباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی بڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێم بدە تۆریان یانی چی
هانێ خەنجەر لێم بدە زیزبوون مەعنای چی
عارەقی دەستی ئەسمەرناو خانباجی
زەهری ئەژدیها بێ کۆڵاو*؟ گوڵباجی
دەیخۆمەوە وێنەی گوڵاو خانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی بڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێم بدە تۆریان یانی چی
هانێ خەنجەر لێم بدە زیزبوون مەعنای چی
هەروا بڕوا وێنەی تووتی خانباجی
خودایا بمکەی بە هاوجووتی خانباجی
بۆچ لێم زیزی و لێم لالووتی خانباجی
خانباجی وەی وەی خانباجی بڕۆ گوڵباجی
هانێ خەنجەر لێم بدە تۆریان یانی چی
هانێ خەنجەر لێم بدە زیزبوون مەعنای چی
*؟= ئەو وشەیەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس