یەدوڵا ڕەحمانی

ئەی گوڵ

بە دەنگی: یەدوڵا ڕەحمانی
شێوەزار: سۆرانی
34
ئەی گوڵ تۆ گوڵی گوڵبارانم کە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
عاشق بە گوڵی بەهارانم کە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
شەرت بێ گوڵی کەس نەکەم بە بۆوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
تا گوڵم بۆ دێ لە خزمەت تۆوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

ئەڕۆی بۆ مەکتەب سەر بە عەباوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
لە دووری باڵات دڵم کەواوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
ئەڕۆی بۆ مەکتەب بمبە لەگەڵتا
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
بمکە بە قەڵەم بمکە لە قەیتا
ئەی گوڵ ئەی گوڵ

ئەوە من بێ تۆ قەت ناگرم تاقەت
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
بمکە بە ساقەی خاڵی دەمەکەت
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
هیچ فایدەی نییە دۆس بە دوورەوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ
دەم نەنەی وە بان گۆنای سوورەوە
ئەی گوڵ ئەی گوڵ