شەربەتی دەستی ئەسمەر بێ
ژەهری ئەژدیهای حەوت سەر بێ
دەیخۆمە قەستەسەر بێ
بەڵکوو برینم دیواودەر*؟ بێ
ئەی وەی لە گوڵ خونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی بەندی دڵ
لەگەڵ تۆمە ئەی حەبیبم من دەردەدار تۆ تەبیبم
خودا بتکات بە نسیبم خودا بتکا بە نسیبم
ئەی وەی لە گوڵ خونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی بەندی دڵ
ئەی وەی لە گوڵ خونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
لەگەڵ تۆمە ئەی فاتمە مەمکت شەمامەی گمگمە
من قاوەچیم پێم لازمە خۆم قاوەچیم پێم لازمە
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
ئەی وەی لە گوڵ ڕیشوەی*؟ سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
ئەو چاوانەی هەڵیان دێنی
بە کلە و دەرمان دەیڕەنگێنی
ڕۆژ نییە مردوویێکم نەمرێنی
بە گۆشەی چاو دەمدوێنی
ئامان لە گوڵ خونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
ئامان لە گوڵ ئۆخەی لە گوڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
لەپڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت
بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت
گیانە لەپڕدا پیریم لێ وەدەر کەوت
بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت
فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی هەر بینا ئەویش لە سووتان کەوت
قەسەم بە ڕەحمان و ڕەحیم هەتا لەو دنیایەی دەژیم
نانێم مەیلی یاری قەدیم زەحمەتە من بێ تۆ بژیم
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
قەستەم بە سووڕەی وەلفەجری
فەسڵێ دەمبەن بۆ گوێی قەبری
تۆزێ لە من بگرن سەبری
بزانم لێوئاڵ چۆن بۆم دەگری
ئەی وەی لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
ئۆف ئۆف لە گوڵ خونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
قەسەم بە سووڕەتی عەمە
دایمە دڵەکەم پڕ لە غەمە
چون بێ دۆستم عومرم کەمە
ئەمان لە گوڵ غونچەی سەرچڵ
دەپسێنێت ڕیشەی جەرگ و دڵ
*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس