حەسەن زیرەک خانە ماملێ

ئەی وەی لەرزانە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک و خانە ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
27
ئەرێ نە چاو تێر دەبێ نە دڵ دەبێزێ
خۆم لێرە ماوم یار لە تەورێزێ
ئەی وەی لەرزانە وە برا لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدییە بە چاوان جەرگم دەربێنێ

...یاخوا هەر شەو بێ ڕۆژ نەبێتەوە
[دەستم لە یەخەی یار نەبڕێتەوە]

لە شاری خۆمان کێوێک دیارە
بەقەد ئەو کێوە غەم لە دڵم بارە
ئەی وەی لەرزانە وە برا لەرزانە
ئەو گوڵەی هەڵدەگرم دەیبەم بۆ بانە

ئەرێ بە بازرگانی دەچمە شنۆیە
بە بازرگانی دەچمە شنۆیە
کراست بۆ دێنم لە گوڵەهێرۆیە
ئەی وەی لەرزانە دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدیە بە جارێ ڕیشەم دەربێنێ

هەر وەک ڕیحانە شین بووی لە باغی
خۆ تۆ گەوهەر نی لە من قاچاغی
ئەی وەی لەرزانە وە برا لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدیە بە چاوان جەرگم دەربێنێ

هەر مانگێ نوێ بێ من حاڵم پەشێوە
هەر مانگێ نوێ بێ حاڵم پەشێوە
هیلال چون شێوەی ئەبرۆی تۆی پێوە
ئیجازەم بدە ماچ کەم ئەو لێوە
ئەرێ وەی لەرزانە ناسک لەرزانە
هەڵدەگرم بڕنوو شەڕە لە بانە
کڵاشینکۆڤ بێنە شەڕی کوردانە

چاوم چاوەڕێی ڕێگای بەرماڵت
بەڵکم لە ناکاو دەرکەوێ خاڵت
ئەی وەی لەرزانە دیدەم لەرزانە
لەرزانەکانی لەرزم لێ دێنێ
قەسدیە بە جارێ ڕیشەم دەربێنێ

ئەرێ دەسماڵی سەرت حەریری نەرمە
بە دڵم حەز لێ کرد بە زارم شەرمە
ئەی وەی لەرزانە وە برا لەرزانە
ئەو گوڵەی هەڵدەگرم دەیبەم بۆ بانە

ئەرێ وای وای وای
لە دووری باڵات بووم پەڕەوازە
لە دووری باڵات وەی وەی...
بووم پەڕەوازە
غەمبارت کردم زۆر بێئەندازە
بەقات پێ ناکەم بڕۆ ژن بێ مەجازە
ئەرێ وەی لەرزانە ناسک لەرزانە
بڕنوو هەڵدەگرم شەڕی کوردانە
کڵاشینکۆڤ بێنە بۆ ئەو دارستانە
ئەم گۆرانییە بە دەنگی نەمر مامۆستا حەسەن زیرەک و بەڕێزان خانە ماملێ و ئەمجەد ئیرانزادە لە هاوینی ساڵی ١٩٧٠ی زایینی لە شاری سابڵاغ و لە ماڵی عەلی مەدەنی تۆمار کراوە.
سەرچاوە: mamle.net