حەسەن زیرەک

هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ بەغداد
شێوەزار: سۆرانی
21
یاڵڵا یا سوڵتان هاوار
چەند جوانی
ئەرێ بەرانبەر بە بورهانی
زۆر جوانی
ئەرێ سەیزادە بۆچ نەماوە
خانومانی
گیانە ڕۆیوە لە سەهۆڵانی
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ عەنتیکە و زێدەلاوە
چەند جوانی
گیانە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
زۆر جوانی
ئەرێ ئاوری لە من بەرداوە
خانومانی
گیانە بۆچی لە من تۆراوە
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
هەر دەڵێی گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ ئەوشۆ کە شەو زستانە
چەند جوانی
گیانە بەفران گرتی کۆڵانە
زۆر جوانی
ئەرێ دەردی من بێ دەرمانە
خانومانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ کەی دانیشین دووبەدوو
چەند جوانی
گیانە گەردنت تفەنگی بڕنوو
زۆر جوانی
ئەرێ مەمکت خڕە وەک هوڵوو
خانومانی
گیانە ڕۆی و لە دەستم دەرچوو
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ ئەسیر و سەرگەردانم
چەند جوانی
ئەرێ بەدبەخت و ماڵوێرانم
زۆر جوانی
گیانە بۆچی لە من ناپرسی
خانومانی
ئەرێ کورتێ خەڵکی بۆکانم
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
دە وەرە ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ چەند جوان و ڕەش ئەسمەری
چەند جوانی
ئەرێ چاوباز و برۆ سەقەری*؟
زۆر جوانی
ئەرێ خەڵکی وڵاتی پشدەری
خانومانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
دە وەرە دڵ بە تەماتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ بە دەرکێدا ڕابوردم
چەند جوانی
گیانە دایکی بەرۆکی گرتم
زۆر جوانی
ئەرێ تووران گڕووی لێ گرتم
خانومانی
گیانە بۆ کراسی دایدڕە مردم
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
دە وەرە ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ سینگت باغی شێخانە
چەند جوانی
ئەرێ لە نزیک گوڵۆڵانە
زۆر جوانی
ئەرێ چی بکەم پارێزی بەرمێ
خانومانی
گیانە شەودێزی باغەوانە
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
دە وەرە ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

بریا هەر نەمدیبایە
چەند جوانی
دیبام من نەمناسیبایە
زۆر جوانی
ئەرێ ناسیم یاری خۆم بایە
خاونمانی
ئەرێ سوورەگوڵم بە تەنیایە
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
دە وەرە ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

ئەرێ دەردت لە ماڵم نوسرەت
چەند جوانی
گیانە بۆ تۆ نەماوم عیسمەت
زۆر جوانی
ئەرێ جوانی وەک ماینی بەڵەک*؟
خانومانی
گیانە بەزەیی پێمدا نایەت
چەند جوانی
ئەرێ منم غەریب و بەدبەخت
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
دە وەرە ڕۆحم لەلاتە
گیانە دڵ بە تەماتە

شیرینە دەڵێی کیشمیشە
چەند جوانی
ئەرێ ماڵ لە سارووقامیشە
زۆر جوانی
ئەرێ لەبۆ توورانێ دەکڕم
خانومانی
گیانە کراسی فەرموو دانیشە
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ بە تەماتە
تا مردن دڵ بە حەیاتە*؟

*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس