حەسەن زیرەک

هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە

بە دەنگی: حەسەن زیرەک
ئەلبۆم: ڕادیۆ تاران
شێوەزار: سۆرانی
26
دەردت لە ماڵم کاڵێ
چەند جوانی
کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
چەند جوانی
سێ گەز بە گەزی کوردی
خانومانی
باسکم لە گەردنت هاڵێ
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ مبتەلاتە
تا مردن دڵ بە تەماتە

ڕەبی ماڵت وێران بێ
چەند جوانی
زووت پیرت کردم فەلەک
چەند جوانی
ئاخ بە کووچەیدا هاتنە خوار
خانومانی
ئایشێ و مریەم و مەلەک
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ مبتەلاتە
تا مردن دڵ بە تەماتە

لە تارانێ بۆت دەکڕم
چەند جوانی
عەتر و مێخەک و کرمەک
چەند جوانی
لە سابڵاغێ بۆت دێنم
چەند جوانی
ئەرێ وە گوڵ لاچاو و کرمەک
چەند جوانی
لێوئاڵێم لە گوێی بکا
خانومانی چەندە جوانی
هاڕەی بڕوا حەو گەڕەک
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ مبتەلاتە
تا مردن دڵ بە تەماتە

ئەرێ قەسەمت دەدەم بەو حەزرەت داود
قەسەمت دەدەم گوڵەکەم بەو حەزرەت داود
خۆم هەر بە تەنیا قوربانی ناوت
گیانە دونیا بفرۆشم بۆ سورمەی چاوت
تا کەی دابێنم ئەگریجەی خاوت
هەتا کەی جووت کەم پا و پێڵاوت
ئەرێ ئەمان خۆ من گاور نیم ڕۆحمی خێرت بێ کەوتوومە داوت
ئامان ئامان... ئاخ بناڵم

ئەوشۆ کە شەو زستانە
چەند جوانی
بەفران گرتی کۆڵانە
چەند جوانی
ئاوری لە من بەرداوە
خانومانە
یارم ئارامی دڵانە
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ مبتەلاتە
تا مردن دڵ بە تەماتە

ئەی ڕەندی ماڵم ڕەندی
چەند جوانی
ئەرێ سینگت کارخانەی قەندی
چەند جوانی
گیانە داوای ماچێکم لێ کرد
زێدەجوانی خانومانی
دایمێ بە ڕەند و مەندی
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ مبتەلاتە
تا مردن دڵ بە تەماتە

شیرینە دەڵێی کیشمیشە
چەند جوانی
ئەرێ ماڵ لە سارووقامیشە
چەند جوانی
گیانە لەبۆ یاری خۆم دەکڕم
چەندە جوانە مێهرەبانە
کراسی فەرموو دانیشە
چەند جوانی
هات بە لەنجە ڕۆی بە پەنجە
زێڕ و گەنجە پەرچەم خەیاتە
مەڕۆ دڵ مبتەلاتە
تا مردن دڵ بە تەماتە