هاتووم لە لای نەڵێنێ غەوس لە منت نەستێنێ
تماشای دایکی بکا و بەناز کوڵمەم بۆ دێنێ*؟
ئاوری لە من بەرداوە لێم و زیزە و نامدوێنێ
هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سەر سینگت *؟ بەرمێ
لەبەر دایکی ناوێرم پێم عەیبە و دەکەم شەرمێ
هاتم لەلای بۆکانێ باریکەی نەشمیلانێ
باسکم وە ژوور سەری دە کورتێ خاڵ دانەدانێ
دەڵێم وەرە با جووت بین باریک و نەشمیلانێ
هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو شەمامەی سەر سینگت *؟ بەرمێ
لەبەر دایکی ناوێرم پێم عەیبە و دەکەم شەرمێ
*؟= ئەو وشانەمان بۆ ساغ نەبووەتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن لە ڕێگەی بەشی "ڕاپۆرتی هەڵە" بۆمانی بنووسن.
زۆر سپاس
وەک دەبینن فایلی ئەم گۆرانییەش کێشەی هەیە، ئەگەر کەسێک فایلی باشتر و تەواوتری لە کنە سپاسی دەکەین بۆمانی بنێرێت.