
خۆم کوڕە کاروانی شەو بە بارەوە
سەرخەو دەشکێنم بە لای یارەوە
بەلای یارەکەی وەفادارەوە
کاروان ئەی کاروان کاروانمان سازە
ڕێگەی زۆر دوورمان بۆ لای شەهنازە
هەی هەی بۆ لای شەهنازە
ئەرێ وەی خۆم کوڕە کاروانی ڕێم کەوتە دۆڵێ
تووشم هات لە تووش هەوری لە کۆڵێ
ئەرێ وەێ شەدەیەک هاتۆ لە بۆکان باوە
عەمر و عەزیزم لەسەری ناوە
هەی هەی لەسەری ناوە
خۆم کوڕە کاروانی ڕێم لە بەر ناچێ
ئاورم تێ بەربوو بۆ تاقە ماچێ
بۆ تاقە ماچێ خۆ دڵت دەرناچێ
ئەی وەی ئەگەر مەیلەکەت فەرامۆشم بێ
ئەگەر مەیلەکەت فەرامۆشم بێ
سفیدی کفن باڵاپۆشم بێ
سپیدی کفن باڵاپۆشم بێ