حەسەن هەیاس

یارم بێ بێ یارم

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
291
یارم بێ بێ یارم
ئەمشەو زۆر بێزارم
دڵم تەنگە و خەمبارە یار
بێ تۆ بێقەرارم

لە چۆڵی بیکەسیم
فەرهادی شیرینم
وەرە تا نەفەس ماوە
چاوکاڵ با بتبینم
یارم بێ بێ یارم
لە شەو زۆر بێزارم
دڵم تەنگە و خەمبارە یار
بێ تۆ بێقەرارم

عەمرم بە تەواوی
هەر ساڵێکی خۆش بوو
ئەویشە هەر ئەو ساڵە بوو یار
کە ژیام لەگەڵ تو
یارم بێ بێ یارم
لە شەو زۆر بێزارم
دڵم تەنگە و خەمبارە یار
بێ تۆ بێقەرارم