مێهدی حوجەت سادات

لایە لایە

بە دەنگی: مێهدی حوجەت سادات
شێوەزار: سۆرانی
255
گوڵخۆنچەی باخی ژینم
ڕۆڵەی جوان و شیرینم
هەر تۆی تەنیا ئاواتم
یاخوا مەرگت نەوێنم
هەی لایە لایە لایە
ڕۆڵەی شیرینم لایە
هەرچەن لای لای بۆ دەکەم
خەو لە چاوانی نایە

لای لای هەی نووری دیدە
ژینت بۆ من ئۆمیدە
شادیم ئۆمیدم هیوام
نەمامی نەو ڕەسیدە
هەی لایە لایە لایە
کۆرپەی شیرینم لایە
ڕۆڵە کاشکای لای لایەی
گشکەس بەم جۆرە بوایە

لای لای نەمامی ژیانم
من وێنەی باخەوانم
بە دڵ چاودێریت ئەکەم
بخەوە دەردت لە گیانم
هەی لایە لایە لایە
ڕۆڵەی شیرینم لایە
هەرچەن لای لایت بۆ دەکەم
خەو لە چاوانت نایە