
زەلیلی لەیلی بێمەیل
مەجنوونی کێو و دەشت
بێ یار و کاروبارم
ڕەفیقی وەحشییانم
ئای لە من های لە کێ
ئای لە لەنجەی مەلەکێ
مەلەک وەک مانگی چاردە
کلی لە چاوان دەتکێ
عالەم شێت و شەیدا بوون
ڕاوەستا لەبەر دەرکێ
خۆ من *؟ ڕووتم
پێبەندی داوی مووتم
عیشقی *؟
ئەی دولبەری ڕوح و ژینم
عیشقی *؟
ئەی دولبەری *؟
ئای لە من و های لە کێ
ئای لە لەنجەی مەلەکێ
مەلەک وەک مانگی چاردە
کلی لە چاوان دەتکێ
عالەم شێت و شەیدا بوون
ڕاوەستا لەبەر دەرکێ
لەنگۆ یار پەیدا نابێ
پەیدا بێ وەفای نابێ
سەد جار غونچە بپشکوێ
بێ بولبول بەهار نابێ
ئای لە من و های لە کێ
ئای لە لەنجەی مەلەکێ
مەلەک وەک مانگی چاردە
کلی لە چاوان دەتکێ
عالەم شێت و شەیدا بوون
ڕاوەستا لەبەر دەرکێ