مەرگ

ئەلبۆم: ناوێرم بانگت کەم شێوەزار: سۆرانی 1141

مەرگ لێم نێزیک بووەتەوە پەنجەرەکەت بکەرەوە بەس ئەمجارە دڵی گریاو بە نیگایێک ژیر کەرەوە تا دەستانم هێزیان تیایە پەنجەکانت بێنە پێشێ نەبا دوای چەن ساتێکی تر مەرگ دەستم بۆ ڕاکێشێ مەژاکێنە پرچی زەردی پڕ نازی هەستم با لە گوڵی ئەم بەهارە پەیکەرێکت بۆ هەڵبەستم تەنیا من بارگەی خەم و ئازارەکانت هەڵ ئەگرم شەوان لەگەڵ تەنیاییدا کۆڕی گریانت بۆ ئەگرم

Merg lêm nêzîk buwetewe Pencereket bikerewe Bes emcare dilî giryaw Be nîgayêk jîr kerewe Ta destanim hêzyan tyaye Pencekanit bêne pêşê Neba dway çen satêkî tir Merg destim bo rakêşê Mejakêne pirçî zerdî pir nazî hestim Ba le gulî em behare peykerêkit bo helbestim Tenya min bargey xem û azarekanit hel egirim Şewan legel tenyayîda korî giryanit bo egirim

ڕاپۆرتی هەڵە